29 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ژمارەی دراوە ئەلێكترۆنییەكان تاکوو ئێستە گەییشتوونەتە نزیكی ٩٠٠٠ دراو. دووان لەوانەیش -بیت كۆین- و -وەن كۆین-ن، لە ڕاستیدا ئەو دراوەی كە تا ئێستە زۆر بەناووبانگە -بیت كۆین-ە. وەن كۆین ناوبانگێكی ئەوتۆی نییە، تەنها لە كوردستان ئەو ڕەواجە زۆرەی پێ‌ دراوە و هیچ وڵاتێك دانی بە وەن كۆیندا نەناوە، ئەوەی كە هەیە شتی پچڕ-پچڕ و متمانە پێ‌ نەكراون، بەڵام دەبێت ڕاستییەك بزانین، ئەمە بەشێكە لە دەرهاویشتەكانی سیستەمی ئابووریی سەرمایەداری، ئەو لەسەر بنەمای قازانج مامەڵە دەكات، لەبەرئەوە گوێ‌ نادا بەوەی دراوەكە ددانی پێدا نراوە یان نا، ئەوان بەشوێن باجدا دەگەڕێن، مەبەستیان نییە ماهییەتی ئەو شتە چییە.

    نووسه‌ر:
    دوکتور عەلی قەرەداغی
  • لەوانەیە یەكێك بپرسێت، ئایا پێویستمان بە چاكسازی كۆمەڵگە دەبێت ئەگەر تاكەكانی چاك بن؟ بەڵێ‌، كۆمەڵگە كەسایەتییەكی ڕەمزی هەیە کە لە تاك و بۆچوونەكانی پێك دێت، لە روویەكی ترەوە پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بریتین لە خێڵ و خێزان و نەتەوە، لە لایەكی تریشەوە لە دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئەهلی و خێری و دارایی پێك دێت.

    كۆمەڵگە رۆڵێكی گرنگی هەیە لە چاكسازی تاك و گەندەڵ بوونیدا، لە روویەكی ترەوە ئەگەر بەرپرسیارێتی كۆمەڵگە بچەسپێت، ئەوە دەبێتە رێگرێك لە بەردەم بڵاوبوونەوەی خراپە هەتا ئاستێكی زۆر و كۆمەڵگە دەپارێزێت لە لادان و وێران بوون.

    نووسه‌ر:
    دوکتور عەلی قەرەداغی
  • ئەگەر سەرنج بدەین بنەمای سەرەكی بۆ هەموو ئەو شتانەی كە ڕوو دەدەن لە تەقینەوە و تێڕوانینی هەڵە و بیرۆكەی لەناوبەر، دەگەڕێتەوە بۆ فیكری تەكفیری كە زەمەنێك پێش ئێستا سەری هەڵداوە كە ئەویش تەكفیری كۆمەڵگە مسوڵمانەكە و دەسەڵاتدارەكانییەتی و ناوزەدكردنیانە بە هەڵگەڕاوە، ئەمانە بەهۆی پەروەردە و فێركردنی قوتابخانە، پەیمانگا، زانكۆكان، وانەكان، وانەی ئایینی و كتێبەكان كە دەربارەی فیكری تەكفیر و گومڕابوون و بیدعە نوسراون زۆربەی ئوممەتی ئیسلامی پێ‌ تاوانبار دەكەن لە ئەشعەری و ماتریدی... -كە هەتا ئێستاش ئەمانە نوێنەرایەتی زۆربەی ئوممەتی ئیسلامی دەكەن-، هەروەها فەتواكانی بەكافربوونی سۆفی و هاوشێوەكانیان لە گرووپە ئیسلامییەكان. ئەویش لەسەر بنەمای فراوانكردنی بازنەی ئەو شتانەی كە ئیمان پووچ دەكەنەوە و قسەكردنیانە لە سەر چەمكی "وەلاء  و بەراء " هەروەها بەرتەسككردنەوەی تێگەیشتنیان بۆ چەمكی "وەلاء" و توندڕەوی لە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ بێ‌ باوەڕاندا، فراوانكردنی بازنەی تەكفیر بۆ ئەوانەی كە حوكم بەوە ناكەن كە خوا ناردوویەتی، ئەم تەكفیرە مەترسیدارە كە بڵاو بۆوە و لە سەدەكانی ڕابردوودا كۆمەڵی"جوهەیمان عوتەیبی" بەرهەم هێنا كە هەستان بە ڕشتنی خوێنی مسوڵمانان لەناو حەرەمی مەكی لە سەرەتای سەدەی 15ی كۆچی، ئایا چ تاوانێك لەوە گەورەترە كە كوشتار و كاولكاری لەناو حەرەمی مەكیدا ئەنجام بدەین و هەوڵ بدەین كۆدەتا بەسەر دەسەڵاتی شەرعیدا ئەنجام بدەین؟

    نووسه‌ر:
    دوکتور عەلی قەرەداغی